جۆ بایدن: مردنی ژینا ئەمینی توشی سەرسوڕمانی کردم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “سەرمسوڕماوە بە کاردانەوەی ئێرانییەکان بۆ کۆچی دوایی ژینا ئەمینی”، وتیشی، “ئەمریکا لەپاڵ ژنانی ئێراندا دەوەستێت”.

لە نوێترین لێدوانیدا جۆ بایدن دووپاتیکردەوە، “پێویستە ئێران کۆتایی بە توندوتیژی بهینێت دژی ئەو هاووڵاتییانەی کە داوای مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن”.

بە سیستمی حکومڕانی ئێرانیشی ڕاگەیاند، “دەمەوێت بزانیت ئێمە لەپاڵ هاووڵاتییان و ژنانی ئازای ئێراندا دەوەستین، کە لە ئێستادا داوای مافە سەرەکی و سەرەتاییەکانیان دەکەن”.

وتیشی، “پێویستە ژنان هەرچییەکیان پێخۆشە بیپۆشن و نابێت کەس پێیان بڵیت چی لەبەربکەن و چی لەبەر نەکەن”.

باسی لەوەش کرد، “سەرمسوڕماوە بە مردنی ژینا ئەمینی، لەدوای مردنی ژیناوە لە ئێران دۆخێک سەریهەڵداوە کە بڕوا ناکەم بەم نزیکانە کۆتاییپێبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا