هادى عامرى: حەشدی شەعبی نابێتە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس

پۆڵەتیک پرێس

 

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، دەستبەرداری مەرجی چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان نابن و حەشدی شەعبیش نابێتە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم باڵیۆزانی بیانی لە عێراق، داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەكەن بەتایبەت ئەمەریكا و بەریتانیا، بەڵام ئەوان نایانەوێت ببنە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس.

عامری ئاماژەی بەوەشدا، دەستبەرداری مەرجی چوونەدەرەوەی هێزەکانی بیانی نابن و دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکانن لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لایەنە شیعەکانی عێراق لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، داوای چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان بەتایبەتی ئەمەریکایان کردووە، ئەمەریکاش بڕیاریداوە هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا