پەرلەمانتارێکی یەکێتی مژدەیەک دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لەمەودوا لە فڕۆکەخانەکانى هەولێرو سلێمانى  نرخی دۆلار هاوشێوەى فڕۆکەخانەکانى پارێزگاکانى دیکەى عێراق دۆلار دەفرۆشرێت بە گەشتیاران.

د. نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتی رایگەیاند، لەدوای ئەوەی نوسراوم کرد بۆ بانکی ناوەند بۆ ئەوەی هاوشێوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دۆلار بەنرخی بانک بفرۆشرێتە گەشتیاران فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر.

وتیشی، ئەمڕۆ بانکی ناوەند بڕیاریدا بانکەکانی رافدین، رەشید ڕاسپارد بۆ ئەوەی لە فرۆکەخانەکانی ( بغداد ، نجف، بصرە، سلێمانی، هەولێر) لە سبەینێوە دەستبکەن بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانک بە بڕی پێنج هەزار دۆلار بە گەشتیاران کە لەو فڕۆکەخانانەوە گەشتی دەرەوەی وڵات ئەکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا