پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕاده‌ستكردنی شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی به هێزه‌كانی سوپای سوریا ڕه‌تكرده‌وه.
سوپای سوریا به‌پاساوی ڕێگریكردن له هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی توركیا بۆسه‌ر سه‌رێكانی داوای له هه‌سه‌ده كرد ڕێگه به‌سوپای سوریا بدات بچێته شارۆچكه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ڕه‌تكرایه‌وه.
داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سوپای ڕوسیاوه خراوه‌ته به‌رده‌ست هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هاوكات له‌به‌رامبه‌ردا پێشنیازی پێدانی چوارگۆشه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه و پۆستی ئیداری‌یان خستوه‌ته به‌رده‌ست هه‌سه‌ده.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جموجوڵه‌كانی توركیا به‌زه‌قی بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌رێكانی ده‌بیندرێت، هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت “به‌رگریی ده‌كه‌ین و شارۆچكه ستراتیژییه‌كه ناده‌ین به‌ده‌سته‌وه”.