پێنج ملیۆن دینار دەدرێت بە خێزانی ئەو پزیشك و كارمەندانەی بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم پێنج ملیۆن دینار بە خێزانی ئەو پزیشك و كارمەندانە دەدات، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، حكومەتی هەرێم بڕی پێنج ملیۆن دینار بە خێزانی ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی دەدات كە لەكاتی دەوامی فەرمی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دواتر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نووسراوەكەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی ئەو پزیشك و كارمەندانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە 89 كەسن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا