دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات، کە بڕی ( پازدە )ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای چاودێریکردن و بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ناوچەی پشدەر، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن بەناوەکانی ( س،ش ،م ) و ( و،ع، س )بڕی پازدە ملیۆن دیناری عێراقی ساختەیان پێبووە لەجۆری (25)هەزاری.

ئەوەشخراوەتەڕوو تۆمەتباران بەنیازبوون لەڕێگەی مامەڵەکردن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغیبکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەماددەی (281)لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا