وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی رانەگەیەنراو دەچێتە ئەفغانستان

پۆڵەتیك پرێس:
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە كابۆڵی پاستەختی ئەفغانستان.

لوید ئۆستن رۆژی یەك شەممە لەوڵاتی هندستانەوە چووەتە كابۆل‌و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونەوە بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو ئەمریكا رێككەوتنی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان كرد بۆ كشانەوەی هێزەكانی لەئەفغانستان.

پێشتریش كەناڵی NBC بڵاویكردەوە، كە ئێستا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەئەفغانستان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا