قوباد تاڵه‌بانی به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت

پۆڵه‌تیك پرێس:
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌ شاری به‌غدا.

سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران تایبه‌ت به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانی سە‌رۆكی وە‌فدی دانوستاندكار، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دووشە‌ممە (25 كانونی دووەمی 2021)‌، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مە‌بە‌ستی سە‌ردانەکە، چە‌سپاندنی رێككە‌وتنی مانگی 12ـی ساڵی 2020ی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدڕاڵە‌ لە‌سە‌ر پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 كە‌تێیدا پشكی ھە‌رێم بە 12،67٪‏ دیاری كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا