پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، حەوت كۆمپانیای دەرمان لە هەولێر و كۆمپانیایەك لە دهۆك داخراون، هۆشداریش دەداتە كۆمپانیاكانی دیكەی دەرمان.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند: لیژنەكانی چاودێری بازاڕ بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیس لە شاری هەولێر و دهۆك هەشت كۆمپانیای دەرمانیان داخست، ئەو كۆمپانیایانە بەهۆی سەرپێچی جۆراو جۆر و پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و كواڵیتی كۆنترۆڵی دەرمانەوە داخراون.
ئەوەشهاتووە ، دامەزراوەی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات بە سەرجەم كۆمپانییاكانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەكان بن و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.