قوباد تاڵەبانی: ئەم هاوپەیمانێتییە تەنیا بۆ هەڵبژاردن نیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەردانی قەزای پێنجوێنی کرد و بەشداری لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز هەنگاو دەنێین تا بتوانین باشترین و بەهێزترین نوێنەری هاوپەیمانی کوردستان بنێرینە بەغدا تا بەرگری لە مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن.

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتیشی: نەهاتووم پەردەپۆشی هیچ کەم و کورتییەکى حوکمڕانی بکەم، بەڵام هاتووم ئەوەتان بۆ روون بکەمەوە بۆچی گرنگە بەشداری هەڵبژاردن بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوردستان لەم چوارساڵەى ئایندە توشى رکابەرى زیاتر دەبێتەوە لەرووى ئابورى و دارایی و ئەمنی و سەربازیشەوە، جەختیشی کردەوە کە ئاراستەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەى دەسەڵاتى هەرێمی کوردستان و سنوردارکردنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگۆڕینی دەستورى عێراقی، بۆیە پێویستە رووبەرووى ئەمە ببینەوە و ئەم شەڕە لەبەغداد بکەین.

لەدرێژەى وتەکانیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەم هاوپەیمانێتییە تەنیا بۆ ئەم هەڵبژاردنە نیە، بۆ گەڕاندنەوەى ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ناو کۆمەڵگەى ئێمە، یەکێک لەئامانجەکانیشی پاراستنی یەکڕیزییە، گەڕانەوەى سەقامگیری سیاسی و ئابورى و کۆمەڵایەتی یە، بەم شێوەیە کوردستان ئەپارێزین و گەشەى پێ ئەدەین.

لەکۆتایی وتەکانیدا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان جەختی کردەوە، “هەموو ئەو ئامانجانە بەوە دەکرێت کە رۆژى 10 ى 10 خۆمان و دۆستەکانمان و ئەو کەسانەش کۆبکەینەوە کەبەهەر هۆکارێک بێ دوورکەوتبنەوە و بەیەک دەنگی و بەیەک دەستی بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان هەڵبژێرین و بیکەینە جێ متمانەى خۆمان، دڵنیام سەردەکەوین لەم قۆناغە سەختە و بەرەو سەرکەوتنی تر هەنگاو دەنێین و خزمەتگوزاریی زیاتر دەبێ و ئارامی زیاتر بەدەست دێت”.

         

         

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا