ئەمڕۆ ژمارەیەك دەستگیركراوی دیكەی بادینان دادگایی دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەتۆمەتی هاوكاریكردنی كۆنسوڵخانە و سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماری عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەكی دیكە لە گیراوانی بادینان دادگایی بكرێن.

ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بڕیاربوو پرۆسەی دادگاییكردنی پێنج چالاكوان بەڕێوەبچێت، كە بریتی بوون لە، عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد، بەڵام بەهۆی ئەوەی دادوەری سەرەكی ئامادەنەبوو، دادوەری جێگرەوە داوایكردبوو دادگاییەكە دوابخرێت، بۆیە ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو پێنج دەستگیركراوەی بادینان بەڕێوەدەچێت.

هەرێم رەفعەت پارێزەری گیراوانی بادینان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “ئەمڕۆ دوشەممە 12ی تەموز ژمارەیەكی دیكە لە چالاكوانی بادینان دادگایی بكرێن، کەسوکاری گیراوانیش داوا لە پەرلەمانتاران و خەڵك دەكەن لە دادگا ئامادە بن و چاودێریی پرۆسەكە بكەن.”

وتیشی” ئەم دەستگیركراوانەی بادینان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە، واتا زیاتر لە ساڵێكە دەستگیر و زیندانی كراون، دادگایەكە بۆ هەریەك لە مەسعود شەنگالی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین.

هاوكات لە بانگەوازێكیشدا كەسوكاری دەستگیركراوان دەڵێن “تۆمەتی دادگاییكردنەكە بریتییە لە، تێکدانی ئاسایشی گشتی و سیخوڕیکردن بۆ ئەمریكا، بەریتانیا، مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح، داواشیان لە گشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان و خەڵکی مەدەنی كرد، لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن و بەرگریی لە چالاکوانان بکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا