ئاسایشی هەولێر تۆمەتێكی دیكە دەخاتە پاڵ سزادراوانی بادینان

پۆڵەتیك پرێس

پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی بادینان ئاشكرایدەكەن، ئاسایشی هەولێر تۆمەتێكی دیكەی خستوەتە پاڵ سزادراوانی بادینان، داواش دەكەن دادگای پێداچوونەوە پەلە بكات لە یەكلایكردنەوەی ئەو سزادراوانە.

هەرێم رەفعەت پارێزەری دۆسیەی سزادراوانی دەڤەری بادینان و هەولێر بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، زۆرترین لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی چاویان لەسەر كەیسی سزادراوانی سنوری بادینان و هەولێرە و دادگاو دەسەڵاتی یاسایی هەرێمی كوردستانیش بەهۆی ئەو بڕیارە نادروستانەوە لەجیهان ناشرین بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی دادگا بڕیاری لەسەر كەیسەكە داوەو دەستگیركراوانی سزاداوە، ئێستا ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش تۆمەتێكی دیكەیان دروستكردووە ئەویش ئەوەیە چالاكوانان سیخوڕیان بۆ ئیتلاعاتی ئێران كردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت كاری سیخوڕییان كردبێت.

هەرێم رەفعەت باسی لەوەكرد، سزادراوان تا ئێستا لەزیندانەكانی ئاسایشن و رێگە نادرێت كەسوكارو تیمی پارێزەران بیان بینن بیانووی مانەوەشیان لەئاسایش ئەوەیە چاكسازی گەورانی هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە.

رۆژی 16ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای هەولێر بەتۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتا”، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنووس ‌و چالاكی مەدەنی دەڤەری بادینان دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لە هاوڵاتییان و چین و توێژە جیاجیاكانەوە رەتكرایەوە.

چەند رۆژێك پێش پشووەكانی نەورۆز، دۆسیەی ئەو دەستگیركراوانە رەوانەی دادگای پێداچوونەوە كرا، بەڵام نازانرێت كەی بەیەكجاری كەیسەكانیان یەكلایی دەكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا