وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكەی هەولێری رەتكردەوە

پۆڵەتیك پرێس:

وەزارەتی بەرگری عێراق لەرونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، هیچ گروپێكی چەكداری لەسەر هێرشە موشەكیەكەی سەر شاری هەولێر دەستگیر نەكراوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەبارەی دەستگیركردنی بكەرانی هێرشە موشەكییەكە بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر هەیە، نادروستە و تا ئێستا دەستگیرنەكراون.

دەشڵێت، فەرمان دەركراوە بە راگرتنی فەرماندەی ئەو هێزە سەربازییەی بەرپرسە لەو ناوچەیەی هێرشەكەی لێوە ئەنجامدراوە و لێكۆڵینەوەكانیش دەستیپێكردوە.

شەوی 30 ئەیلول، چەند مووشەكێك ئاڕاستەی نزیك فڕۆكەخانەی هەولێركران و دژەتیرۆری كوردستانیش ئاماژەی بەوەكرد، موشەكەكان لە موسڵ و لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئاڕاستە كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا