پێگەی شاهانە لە شازادە هاری و هاوژینەكەی سەندرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆشكی بەكینگهام رایگەیاند، هەریەكە لە شازادە هاری و مێگان ماركڵی هاوژینی پێگەی شاهانەییان لێوەرگیراوەتەوە، بەڵام وەك دوو ئەندامی خۆشەویستی خێزانی شاهانەیی بەریتانیا دەمێننەوە.

بەپێی راگەیێندراوێكی كۆشكی بەكینگهام، شازادە هاری و مێگانی هاوژینی، بە شاژنە ئیلیزابێسیان راگەیاندووە ئامادەنین بگەڕێنەوە بگەڕێنەوە بۆ پۆستەكانیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەو بڕیارەی شازادە هاری و هاوژینەوەكەی، شاژنە ئیلیزابیس بڕیاری دوورخستنەوەی هەردوكیانی لە پۆستەكەیانیانداوەو پێگە شاهانەییەكانیانی لێوەرگرتوونەتەوە.

كۆشكی بەكینگهام ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای نەمانی پێگەی شاهانەییان، بەڵام شازادە بەریتانییەكە و هاوژینەكەی وەكو ئەندامانی خۆشەویستی خێزانەكە دەمێننەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشترو لە كانونی ساڵی رابردو هەریەكە لە شازادە هاری تەمەنی 36 ساڵە و مێگان ماركڵی هاوژینی خواستی خۆیان بۆ كشانەوە لە ئەندامێتیی باڵای خێزانی شاهانەی بەریتانیا راگەیاندبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا