پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەپێی بەرنامەی ساڵی 2022 كارەكانیان جێبەجێدەكەن و لەژێر فشاری هیچ لایەنێكدا كارەكانیان ئەنجام نادەن.
لە روونكردنەوەیەكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە پێی پلان و بەرنامەی ساڵی 2022 كارەكانی جێ بەجێ دەكات و دڵسۆزانە تیمەكانی بەشە جیاوازەكانمان بە شەو و ڕۆژ لە ئەركدان بە مەبەستی خزمەتكردنی شاری سلێمانی خۆشەویست بە بێ جیاوازی، بۆ هەموو لایەك ڕوون بێت سەرۆكایەتیمان لە ژێر فشاری هیچ لایەنێكدا كارەكانی ئەنجام نادات.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: بەم دواییانە كۆمەڵە كەس و لایەنێك دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان وەردەگرن و پاشان دەیكەن بە دەستكەوتی خۆیان لە سایت و پەیجە كۆمەڵایەتییەكان دا كە ئەوەش یەكناگرێتەوە لەگەڵ بەها پیشەیی و كۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەوانییەكان.
باس لەوەش دەكات، ئەمە سەرباری ئەو ڕاستییەی بە شێوەیەكی باش كارمان لەسەر كۆمێنت و نامەو داواكاری هاوڵاتیان كردووە بۆیە ئەو كارە دەچێتە قاڵبی مزایدەو خۆكردن بە خاوەنی پڕۆژەیەك كە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و كاری لەسەر كراوە.