گەشتی هاوڵاتیانی عێراق لە ئیماراتەوە بۆ بیلاڕوس ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێڵی ئاسمانی دوبەی ئیمارات بریاریدا، گەشتی هاوڵاتیانی سێ وڵات بۆ بیلاڕوس ڕابگرێت یەکێکیش لەوانە هاوڵاتیانی عێراقە.

ئەمڕۆ دووشەممە هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی ئیمارات ڕایگەیاند، گەستی هاوڵاتیانی عێراقی و سوری ئەفغانی بۆ بیلاڕوس لە دوبەیەوە ڕادەگرێت، هاکوات بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەیەوە کۆچیان بۆ بیلاڕوس دەکرد.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە هێڵی ئاسمانی تورکیا گەشتەکانی لە هاوڵاتیانی عێراق و یەمەن و سوریا بۆ، مینسکی بیلاڕوس ڕاگرت.

ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی تورکیا و فلای دوبەی ئیمارات و عێراقەوە گەشتیان بۆ وڵاتی بیلاڕوس ئەنجامدا، بە مەبەستی گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا