تورکیا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی هۆشداری دەداتە ئەمریکاو دەڵێت،  ئەگەر ئەو وڵاتە پابەندی رێککەوتنەکانی تایبەت بە فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ئێف ١٦ نەبێت باجی پاشگەزبوونەوەکانی دەدات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ گەنجانی وڵاتەی وتی، پەیاممان بۆ ئەمریکا ناردوە کە پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت، چونکە پاشگەزبوونەوە زیان لە سروشتى پەیوەندییەکان دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا ئەمریکا هیچ هەڵوێستێکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی فڕۆکەی ئێف ٣٥ و ئێف ١٦ـەوە نەبووە و ئەو کارەشی باجی دەبێت.

لەلایەکى دیکەوە کۆشکی سپی رایگەیاند، بڕیارەکانیان بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا یەکجاری و یەکلاکەرەوە دەبێت و دەبێت کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بەشدار بێت لەو بڕیاردانەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا