پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆرج كلونی، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری وه‌ك دیاریی پێشكه‌شی 14 هاوڕێی نزیكی خۆی كرد.
جۆرج كلونی، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ نهێنی ئه‌و دیارییه‌ی ئاشكراكردوه و وتویه‌تی، هه‌ریه‌كه له‌و هاوڕێیانه‌ی پاڵپشتی بوون له‌سه‌ره‌تای كاركردنی هونه‌ریدا و هاوكاربوون بۆئه‌و ئاسته‌ی ئێستا كلونی له‌بواری سینه‌مادا پێیشگه‌یشتووه.
كلونی ده‌شڵێت “ده‌مویست هاوڕێكانم له‌سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ته‌كه‌مدا به‌شدارپێبكه‌م، ئه‌وان له‌ماوه‌ی 35 ساڵی ڕابردوودا هاوكارم بووم و له‌سه‌ر جێگه خه‌وه‌كه‌ی خۆیان شوێنیان بۆ كردمه‌وه”.
كلونی له‌ساڵی 2013 بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و 14 هاوڕێیه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌كاته نێو ئۆتۆمبێلێكی ڤان-ی مۆدێل كۆنه‌وه، پاشان پاسه‌وانه‌كانی كلونی پاره‌كه ده‌گه‌یه‌ننه هاوڕێكانی ناوبراو.
ئه‌و خۆی به‌قه‌رزارباری هاوڕێكانی ده‌زانێت و ده‌ڵێت، “چه‌ندین جار له‌سه‌ره‌تای كاروانی هونه‌ریمدا هاوكاریی ماددییان پێشكه‌شكردووم”.