سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات بانگێشتنامەیەکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆئەوەی سەردانی وڵاتەکەی بکات.

ئەمڕۆ یەکەشەممە 26ی شوبات، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد سەعید ئەلزاهری کونسوڵی گشتی ئیمارات کرد، لە دانیشتنەکەیاندا هەردوولا باسیان لە پتەوکردن و فراوانکردنی هاوبەشی نێوان پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.

کونسوڵی گشتی ئیمارات، بانگێشتنامەیەکی فەرمی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی گەیاندە نێچیرڤان بارزانی بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەنییەکانیان لەگەڵ یەکدا و گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی بەرژەوەندی هەردوولا.

نێچریڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ناردنی سڵاو و رێز بۆ سەرۆکی ئیمارات بە خۆشحاڵیەوە بانگێشتنامەکەی قبوڵکرد، جگە لەوانەش پرسی بودجە، یاسای نەوت و گاز لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق یەکێکی دیکە بوو لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا