دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سکاڵایە بریار دەدات کە لەدژی مەسرور بارزانى تۆمار کراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکى لیژنەى دارایی عێراق ئاشکرای دەکات سەرەتای مانگی داهاتوو لەدادگای فیدراڵی دادبینی سکاڵایەکی دیکە هەیە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم.

سۆران عومەر ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکرای کرد” ٨ی شوپاتى داهاتوو لەدادگای فیدراڵی دادبینی سکاڵایەکی دیکە هەیە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سکاڵاکە لەسەر موچەو پاشەکەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٥ تاکو مانگی ١٢ی ٢٠٢٢.
هەفتەى رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکى عێراق ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى هەرێم لەلایەن بەغداوە بە نایاسایی ناساند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا