سوید سێ‌ داواكراو رەوانەی توركیا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی سوید سێ داواكراوی رادەستی توركیا كردەوە، كە پێشتر لەلایەن ئەنقەرەوە داواكرابوون.

رۆژی یەكشەممە 25_12_2022، تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند: لەچوارچێوەی رێككەوتنی سێ لایەنەی نێوان توركیا، سوید و فینلەندا بۆ چوونە ریزی هاوپەیمانی سەربازی ناتۆ، سێ داواكراوی توركیامان رادەستی ئەنقەرە كردەوە.
وەزیری دەرەوەی سوید بە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی راگەیاندووە، بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێكخراوەكەی فەتحوڵڵا گولەن و پەكەكە، سوید سێ داواكراوی توركیای رادەستی ئەنقەرە كردەوە.

بیلسترۆم روونیشیكردەوە، هەمواركردنەوەی دەستوور كە سوید بۆ چوونە ریزی هاوپەیمانی ناتۆ بڕیاری لەبارەیەوە داوە، لە سەرەتای (كانوونی دووەم) ی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت، كە دەستووری سوید ئەندامبوون لە ریزی “رێكخراوێكی تیرۆریستی” بە تاوان دەناسێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا