لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی ئەیلول، هاتووچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب لاریدۆ – نیسان پیکاب)

سێ کەس برینداربوون، بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان پیکابەکەیە لەگەڵ سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جێب لاریدۆ.

ئاماژەی بەوەکرد، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتوون لەناو گوندی (عیسای) ڕووداوەکە ڕوویداوە، پاشان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاون.

ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە و چۆنیەتی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە بەردەوامە و هەر سێ بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لەناحیەی باوەنور.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا