كۆتایی ئەم مانگە پارەی هاوكاری خوێندكاران خەرج دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات كۆتایی ئەم مانگە پارەی هاوكاری بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان خەرج دەكرێت.

توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە میدیاكانی راگەیاندووە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە رێكەوتی 01-01-2022ـوە پارەی هاەكاری خوێندكاران خەرج دەكرێت و تاوەكو كۆتایی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە زیاتر لە شەش ملیار دینار بۆ ئەو پرۆسەیە دیاریكراوە، بەڵام هێشتا بڕی ئەو پارە مانگانە دەدرێتە خوێندكاران دیارینەكراوە كە چەندە.

دەشڵێت، “بە چەند رێژەیەكی جیاواز پارەكە دەدرێت بە خوێندكارانی ناوشار و دەرەوەی شار، ئەوانەشی لە دەرەوەی شارن و ناویان لە سیستمی زانكۆلاین تۆماركراوە ئەو دەرماڵەیە دەیانگرێتەوە.

پێشتر خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان دەرماڵەیان وەردەگرت، بەجۆرێك ناوشار 40 هەزارو دەرەوەی شاریش 60 هەزار دیناری وەردەگرت، بەڵام لە ساڵی 2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوە حكومەت خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیەی راگرت.

لە ماوەی رابردودا بەهۆی ناڕەزایی خوێندكارانەوە، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا مانگانە بڕە پارەیەك وەك هاوكاری بدرێتە بەشێك لە خوێندكاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا