پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای دەستوور لەهەموو ناوچەکانی عێراق، مافی خاوەندارێتی بەهەر هاوڵاتێکی عێراقی بۆ کڕینی موڵک و یەکەی نیشتەجێبوون دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەی 44ی دەستووری عێراقی، کڕین و نیشتەجێبوون مافێکی سەرەتایی هەر هاوڵاتییەکی عێراقیە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
جەختی لەوەشکردووە، نابێت هیچ دامودەزگایەک سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات، چونکە ئەو بڕیارە بەپێی دەستووری عێراقی دراوە و لادان لێی بە زەوتکردنی مافی هاوڵاتیان دادەنرێت.
لەکاتێکدا، بەپێی ماددەی 140ی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان، ئەو هاوڵاتیانەی دانیشتووی ڕەسەنی ناوچەکە نین پێویستە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.