پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە14ی تشرینی دووەم، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە،” لە گوندی کوڵەجۆ سەر بەناحییەی کۆکزەوە هاوڵاتیەک بەناوی
(مستەفا وەهاب محمد) لەدایکبووی 1979 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوو بوو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.
ئاماژەی بەوەکرد، بەوتەی کەسوکاری ناوبرا و لەنێو کوڵەجۆ ماتووسوارێک تەقەی لێکردووە و هەڵهاتووە.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە، هەروەها گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێکردووە.