هەڵوێستی بەرامبەر ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا زیاتر دەستوەردەدەنە پێکدادانەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا. دەشڵێت، “مەوداکە بەشێوەیەکی قۆناغبەند بەهۆی دەستوەردانی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ نامێنێت”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ئەگەری رەوانەکردنی فڕۆکەی جەنگی لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئۆکرانیا کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر پێکدادانەکان، دەتوانین بە نیگەرانییەوە بڵێین کە کارێکی لەم جۆرە دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان و پێکدادانەکان کارەساتبارتر دەبن بۆ ئۆکرانیا“.

ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتانی خۆرئاوا لە ئەگەری رەوانەکردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا زیاتر دەستوەردەدەنە پێکدادانەکان، دەبینین بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا زیاتر دەستوەردەدەنە پێکدادانەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا. مەوداکە بەشێوەیەکی قۆناغبەند بەهۆی دەستوەردانی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ نامێنێت“.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا بەردەوامە لە هەڵوێستە دوژمندارییەکانی بەرامبەر وڵاتەکەی و روسیا وەک دوژمنی خۆی دەبینێت، ئیرادەی سیاسیش دەخاتە روو بۆ ئەوەی زیاتر دەستوربداتە پێکدادانەکان.

وتەبێژی کۆشکی کرملین، لەبارەی بوومەلەرزەکەی تورکیا و دامەزراندنی بنکەی گازی سروشتی بە بەشداری روسیا لەو وڵاتە ئاشکرای کرد، “ئێستا ئەمە بۆ تورکیا بابەتی لەپێشینە نییە، بە تێگەیشتنەوە پێشوازی لەمە دەکەین. پەیوەندیدار بەمەوە لەوانەیە رێککەوت بگۆڕێت“.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا