پۆڵه‌تیك پرێس:
دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌شاری لاهای هۆڵه‌ندا، سكاڵایه‌كی یاسایی له ڕێكخراوێكی لیبیاوه به‌ده‌ستگه‌یشت، كه تیایدا توركیا به “تاوانی جه‌نگ” تۆمه‌تباركراوه.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی “لیبیا بۆ قوربانیانی تیرۆر و توندڕه‌ویی” له لیبیاوه ئاڕاسته‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان كراوه، تیایدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا تۆمه‌تباركراون به ئه‌نجامدانی “تاوانی جه‌نگ”.
له‌سكاڵاكه‌ی لیبیادا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، زیاتر له 20 تاوانی جه‌نگ به به‌ڵگه‌وه ئاشكراكراون، كه توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له پشتیه‌وه‌ن.
سه‌عید ڕه‌زوان، ئه‌كادیمیستی یاسایی لیبیا له‌باره‌ی سكاڵاكه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی حكومه‌تی ویفاق به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبارن.
بڕیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه بدات، تا ئێستاش توركیا بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه.