بتكۆین كارەبای ئێران دەبڕێت

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی بەكارهێنانی وزەیەكی زۆری كارەباوە لەلایەن كۆمپانیایەكەوە كە بۆ دراوی بتكۆین بەكاری هێنابوو، كارەبای ژمارەیەكی زۆر لە شارەكانی ئێران وڵاتە كوژایەوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەو كۆمپانیایە ناوەندێكی گەورەی دراوی داخستووە كە چین و ئێران لە ناوچەی ئابوری رەسفنجان بەڕێوەی دەبەن، بەهۆی بەكارهێنانی بڕێكی زۆر لە وزەوە .

كاربەدەستانی ئێران رایانگەیاندووە، كردارە نایاساییەكان بووەتە هۆی فشارخستنە سەر دەوڵەت بۆ بڕینی كارەبای ژمارەیەكی زۆر لە شارەكان.

ئاماژە بەوەشكراوە، چینییەكان بەهاوكاری دەزگایەكی سەربازی ئێران ناوەندی بتكۆینیان بۆ بازرگانی دراو دامەزراندووە، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوی كارەبای شارەكان.

لای خۆشیانیانەوە بەڕێوەبەرانی دراوی بتكۆین رەتیدەكەنەوە، رێژەیەكی زۆر لە كارەبای ئێران بۆ مەبەستی مامەڵەی دراوەكەیان بەكاربهێنرێت.

دەشڵێن، “دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هەوڵی شاردنەوی كێشەی راستەقینەی كارەبا دەدەن كە بەكارهێنانی سوتەمەنی خراپە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا