بەریتانیا شەش كورد بەهۆی بازرگانیكردن بە كۆكاین سزا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەریتانیا هەشت كەس بە تاوانی بازرگانیكردن بە كۆكاینەوە سزادران، شەش كەس لەوانە كوردن.

رۆژی شەممە 17_6_2023، پۆلیسی كلیڤلاند لە شاری میدڵزبرەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا سزادانی هەشت كەسی بە تاوانی بازرگانیكردن بە كۆكاین راگەیاند.

ئاماژەی بەوە كرد هەشت تاوانبارەكە وەكو گرووپێكی مادەی هۆشبەر بەیەكەوە كاریان كردووە و لەڕێگەی تەلەفۆنەوە كۆكاینیان بە خەڵك فرۆشتووە.

شەش لە ئەندامانی گرووپەكە كوردن و بە وتەی پۆلیس، هەریەك لە ئەندامەكانی گرووپەكە رۆڵێكی تایبەتی هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا