پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەسەر بڕیارو راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە.
رۆژی سێشەممە 11_7_2023 بە سەرپەرشتی لیوا روكن عومەر ساڵح سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 لە بارەگای لیوای (711)، كۆتاییهات بە خولێكی مەشق و راهێنانی سەربازیی بۆ (217) سەربازی لیوای (713).
خولەكە بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەشێوەیەكی چڕ لەسەر بنەماكانی دیسپلین و زانستی نوێی سەربازی، لەچوارچێوەی خولی بنچینەیی سەربازی مغاویر بەڕێوەچوو.
لە خولەكەدا وانە پراكتیكی و تیۆرییەكان وترانەوە، بە رەچاوكردنی پێكهێنانی هێزێك كە لەئاست گۆڕانكارییەكان و پێشكەوتنە سەربازییەكاندا بێت، ئەم خولانەش بەردەوام دەبێت و تەواوی هێزو یەكەسەربازییەكان دەگرێتەوە.