پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ لە خنکان ڕزگارکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان لە خنکان ڕزگارکرا.
ئەماژەی بەوەکرد، منداڵەکە پارچەیەک لاستیکی قوتدابوو، کە ڕێڕەوی هەناسەی گرتبوو.
جەختی کردەوە، لەماوەیەکی زۆر کەمدا لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی بەشی فریاکەوتنەوە کاری پزیشکی پێویستی بۆ ئەنجامدرا و توانرا لە خنکان ڕزگاربکرێت و هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە و تەندروستی ئاسایی بێتەوە.