پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو دوکانانەی هاوبەشی کارەبایان نییە، ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا مامەڵەکانیان ئەنجام نەدەن کارەبایان دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ڕۆژهەڵات ڕوونیکردەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن دوکانەکانی ناو سەنتەری شاری سلێمانی بەتایبەتی دوکانەکانی ناو بازاڕ دەکاتەوە، کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و هاوبەشیان نییە، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەشی فرۆشتنی ووزە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەکانیان.
جەختیکردەوە، پێویستە لە بەرواری دەرچوونی ئەم بڕیارەوە تا 15 ڕۆژ مامەڵەکانیان بکەن، ئەگەر کارەبایان دەبڕدرێت و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پلانەکانیان لە داهاتویەکی نزیکدا کارەباکانیان دەکرێت بە پریپەیت.