كورد ودەرفەت، مەترسی وبژاردەكان

ناگەڕێنەوە روداووەكانی مێژوو، بۆ ئەوەی نەبێتە بابەتێكی خوێندن كەپێدەچێت سودی نەبووە، بەڵكو بەدواداچونێكی خێرا بۆ هاوكێشە سیاسی وئابوری وسەربازیەكانی ئێستای جیهان وهەرێمایەتی دەكەین، دواجاریش بەماڵی كورد تێدەپەڕین وبەراوردێك دەكەین لەنێوان ئامادەیی ئەوان وبەدبەختی خۆمان.

جوڵانەوەی سیاسی وئابوری وسەربازی خێرای جیهان ووڵاتانی هەرێمایەتی ودروستبوونی هاوپەیمانەتی دوو قۆڵی وسێ قۆڵی وڕێزبوونی سەربازی وئەمنی هاوشیوەی (ئەمریكا -یابان – كۆریای باشور) & (چین وڕوسیا وئێران) ، وهاوپەیمانیە تەقلیدیەكەی (ئەمریكا و بەریتانیا) وچەندین وڵاتی دیكەی كاریگەر لەئاستی دووەمی جیهان.
ئەم رێزبوون وهاوپەیمانەتیە نوێیە چاوەڕوانكراو بوو، ولەدیسەمبەری 2010 ئاماژەكانی دەركەوت ، وبەهاری عەرەبی یەكەم وێستگەیان بوو ، دواتر قۆناغ بەقۆناغ بەركەوتنە شاراوەكانی دوای روخانی سۆڤێت سەریانهەڵداوو شەرمی تێدا نەما.

چڕكردنەوەی هەوڵی روسیا وچین بۆ  نەزمی نوێی جیهانی ولەبەرامبەردا  كاردانەوەی ئەمریكا وهاوپەیمانەكانی بۆ رێگرتن لەفرەچەمسەری وپارێزگاری لەپێگەو هەژموونی خۆیان ، وڵاتان وگەلانی ئاستی دووەم وسێیەمی جیهانی بەئاگا هێنایەوەو خێرا دەستیان بەڕێكخستنەوە ماڵی خۆیان وچارەسەركردنی كێشە ناوخۆیەكانیان و، پێداچوونەوەی وردو ئاقڵانەیانكرد لەشێوازی حوكمڕانی بۆ پڕكردنەوەی هەر بۆشایەك كە لەئایندا ببێتە دەروازەیەك بۆ ناحەز ودوژمن ، هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران وسعودیا ودەستپكردنەوەی پەیوەندیە دبلۆماسیەكانیان،  ئاشتەوایی نێوان وڵاتانی كەنداو ، ونێوان وڵاتانی كەنداوو سوریا ولوبنان ، نموونەی ئەو هەوڵانەن.
لەناو عێراقیش بەهەمان ئاراستە ،  برایانی شیعەو براو دراوسێە سوننەكان بەهەوڵی ناوخۆیی ودەرەكی دەستیانكرد بەڕێكخستنەوەو دابەشكردنی رۆڵ لەسەر بنەمای عێراقی تازەی دوای ئازادكردنی لەتیرۆرستانی داعش، وگۆڕانكاری لەهاوكێشەی سیاسی وسەربازی وئابوری.

گەیشتینە ماڵە شیرینەكەی كورد، ئەو ماڵەی لەپێناو نان وئازادی دەیان هەزار قوربانی داو ، ودروشمی كەم بژی وكەڵ بژی سەدان قارەمانی چوونە بەردەمی پەتی سێدارە ، ئەو ماڵەی جگە لەگەل وشاخەكانی كەس پشت وپەنای نەبووە بەبێ بەرامبەر …..!
ئەو گەلەی دەرفەتێكی مێژوویی بۆ رەخسا  لەساڵی 1990  ولەساڵی 1991 بەراپەڕینێكی جەماوەری سەرتاسەری نیمچە ئازادی بۆ خۆی دەستەبەركرد.
شەڕی براكوژی نەگریسی ناوخۆ، وململانێی سیاسی وحزبی وكەسی ، حەسانەوەی دوای چەندین ساڵی لەناوبرد ،و گەلەكۆمەكی وپیلانی دەزگا هەواڵگریەكانی  عێراق وبەشێك لەوڵاتانی دەوروبەر ، خەوی كوردی دووبارە زڕاند.

دواجار دووەم دەرفەتی مێژوویی زێڕینی لەساڵی 2003 بۆ رەخسا كەتەواوكەری یەكەم دەرفەت بوو ، دەرفەتێك گەلی كورد بۆ یەكەم جار هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژی ، وخەوێكی بێ زڕاندنی بەڕێكرد ،ووێڕای ململانێی سیاسی وحزبی وكەسی، رێگریكرا لەهەر هەوڵێك بۆ لەناوبردن وڕوخاندنی قەڵای نوی كوردان.
لەدوای دەستور ڕۆڵی كوردان بەهێزتر بوو، وایلێهات بەبێ كورد هیچ شتێك لە عیراق تێنەپەڕێ ، وتا كۆتایی 2012 بەردەوام بووین.
مەخابن لەو كاتەوە رۆژ لەدوای رۆژ لەپاشەكشەداین، دان پێدان عەیب نییە بەڵكوو سەرەتایەكی  خەماویە بۆ هۆشیاربوونەوەو گۆڕینی ئاراستەكان ،وپەسەندكرنی ئاراستەیەكی گونجاوو باش.

وئەوەی ئێستا روودەدات لەنێو ماڵی كورد ، سەرەتای لاوازبونێكی كوشندەیە ، شەڕێكی ساردی بێ ئەنجام ، سەركەوتووەكەی دۆڕاوی یەكەمە ، وژێركەوتووەكەی هەر دۆڕاو ، لە شەرە وتار وپەیامە دڕندەو جنێو فرۆشتنەی پەیجی سێبەرو هەڵوێست ودابەشبوونی سیاسی تا بەشداری هەڵبژاردن بەلیستی جیاواز ، ولەبەرچاونەگرتنی قوربانیدانی ئەو گەلە بەدبەختە ، ولێكنەدانەوەی زیان ودەرهاوێشتەكانی  ، وئاشكراكردنی كەموكوڕی یەكتر بۆ نەیار ،وپەرەسەندنێكی مەترسیداری گوتاری رق لێبونەوەو توندوتیژی، وشكاندن وناشرینكردنی سەركردە لێهاتووەكان ،وگوێنەدان بەهاوار وبرسیەتی خەڵك و….هتد ، ئاماژەی مەترسیدارن.

خولاسە:

پشت بەستن بەخوێندنەوەو لێكدانەوەی پێشهات وگۆڕانكایەكانی ناوچەكەو جیهان، هیچ  دەرفەتێك بۆ كورد نەماوە جگە لەرێكخستنەوەی ماڵی خۆی ودوركەتنەوەو  لەگۆڕنانی غرور وهەوڵی قوڵبادانی یەكتر ، وئاشتەوایی وقبوولكرنی یەكتر ، یەك دەنگی وهاوسەنگی ، ئەم قسانە تازە نین ، دەیان نوسەر وسەركردە قسەیان لەبارەوە كردووە ، بەڵام ئەنجامی نەبووە .

ئەو بۆشایە سیاسیەی ئێستا زیاتر بێت ، كەلێنێكی گەورە دروست دەبێت ، كۆی پارەی دونیا دادی كەس نادات ونمونەی زۆرمان دیت پارەدار وخاوەن هێز بوون، پارتە شۆڕشگێڕ وخاوەن ئەزموون بەرپرسیاری یەكەمن ئەوجا پارت وهێزە تازەكان، مەترسیەكان حەقیقین ، پێكەنین و بەڵێنەكانی نەیاری كۆن ونوێ ،و دۆستی موزەیەفی ئێستا دادمان نادات.

ئەركێكی  مێژوویی و ئەخلاقی لەئاست خەبات و قوربانیدانی كوردستانیان لەسەر شانتانە ، ئەگەر بۆتان چاكتر ناكرێ ، تێكی مەدەن.

محەمەد خۆشناو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا