دوو ملیۆن و هەشت سەد هەزار زیارەتكار هاتوونەتە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، دوایین ئاماری هاتنی زیارەتكارانی ئێرانیی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی دوو ملیۆن و 788 هەزار زیارەتكار لە رێگەی دەروازەكانی عێراقەوە هاتوون، بۆ ئەوەی بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێندا بكەن.

رۆژی چوارشەممە 14-9-2022، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی زیارەتكاران، كە لە رێگەی حەوت دەروازەی سنوورییەوە لە ماوەی 44 رۆژدا هاتوونە نێو عێراق بەم شێوەیەیە:

زرباتییە: یەك ملیۆن و 438 هەزار و 121 كەس

شەلامچە: 664 هەزار و 537 كەس

شیب: 303 هەزار و 626 كەس

مونزرییە: 204 هەزار و 876 كەس

فڕۆكەخانەی نەجەف: 136 هەزار و 710 كەس

سەفوان: 26 هەزار و 218 كەس

فڕۆكەخانەی بەغدا: 14 هەزار و 637 كەس

كۆی گشتی هاتنی زیارەتكاران لە ماوەی 44 رۆژەدا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 788 هەزار و 725 زیارەتكار، ئەمە جگە لەو زیارەتكارانەی لە رێگەی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاتوون.

رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن هەموو ساڵێك لە 20ی مانگی سەفەر/كۆچی لە عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە بەڕێوەدەچێت. ملیۆنان پەیڕەوكاری شیعە سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە كەربەلا دەكەن و بە چەندین شێواز ماتەمینی دەگێڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا