لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بڵاوكردنەوەی چالاكییەكانمان بۆ وشیاركردنەوەی هاوڵاتیانە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەوان تەنها ئەركی خۆیان جێبەجێكردووەو بڵاوكردنەوەی كارو چالاكییەكانیشیان بۆ ئەوەیە خەڵكی وشیار بێتەوە.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لیژنەكانیان تەنها ئەرك سەرشانی خۆیان جێبەجێ دەكەن كە ئەركێكی ئەخلاقی، دینی و نیشتیمانییەو بڵاوكردنەوەی كاروچالاكییەكانیشیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بۆ زیاتر وشیاركردنەوەی هاوڵاتیانە، نەك زیان گەیاندن بە هیچ كەسێك بگەیەنن.

دەشڵێت، “تاكە داواكاریمان لە هاوڵاتیان و خاوەن شوێنەكان پابەندبونە بە رێنماییەكانی تەندروستی مەرجەكانی دیكەی كاركردن و رێكارەكانی خۆپارێزی، ئەوەش لەبەر خاتری پاراستنی تەندروستی گشتی و هاوڵاتیان و خۆمان و كەسوكار و خۆشەویستانمانە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كاتێك خواستی ئەوان نەبووە سزای دوكاندار و بازرگان و خاوەن شوێنەكان بدەن، بەڵكو دوای دوو سێجار ئاگاداركردنەوەی بەسەرپێچی نەكردن پەنایان بردوەتە بەر سزادانیان، بۆیە دەخوازن لە مانگی رەمەزان مانگەكانی دیكەشدا شوێنەكان و كارمەنەكانیان و خاوەنەكانیان پابەندی مەرجەكانی كاركردن بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا