گەشتی ئاسمانی لەندەن و سلێمانی دەستیپێكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری فرۆكە خانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت “هەر وڵاتێك بیەوێت دەست بەگەشت بكات ئێمە ئاسانكاری بۆدەكەین و لە ئێستاشدا  گەشتی ئاسمانی لەندەن- سلێمانی دەستپێكردووەتەوە”.

دەستپێكردنەوەی ئەو گەشتە لەكاتێكدایە، لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا راگیرا.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی فرۆكە خانەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “لە دوێنێ یەك شەممە، گەشتی ئاسمانی نێوان لەندەن-سلێمانی دەستپێكردووەتەوە و ژمارەیەكی زۆریش لەوڵاتان ماون دەست بەگەشتەكانیان بكەنەوە”.

وتیشی”ئێمە ئاسانكاری تەواو بۆ هەر وڵاتێك دەكەین كە بیەوێت گەشت ئەنجام بدات، لەئێستاشدا هێڵی ئاسمانی عێراق سەرقاڵی فراوانكردنی گەشتەكانیەتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا”.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی فرۆكە خانەی سلێمانی، لەماوەی رابردووشدا گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و دۆسلدۆرف و فرانكفۆرت لە ئەڵمانیا دەستپێكردووەتەوە و تائێستاش بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا