پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەریەكە لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی گەشتنە شاری نەجەف بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان ئێوارەی رۆژی شەممە 12_3_2022 هەریەكە لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كۆدەبنەوە.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دیاری كردنی كاندیدێك بۆ پۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.