قەیس خەزعەلی پشتیوانی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەمینداری گشتی گروپ عەسائیبی ئەهلی حەق پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەكانی هەرێم رایگەیاند، داواش دەكات بارەگا حزبییەكان نەسوتێنرێن.

قەیس خەزعەلی لە تویتێكیدا كە بەهەردو زمانی عەرەبی و كوردی بڵاویكردوەتەوە باس لەوەدەكات، پشتگیری خۆپیشاندانەكان دەكەن، بەڵام قەت قبوڵی ناكەن بارەگا حزبییەكان بسوتێنرێت.

ئەوەشدەخاتەڕوو، وەكو چۆن لەگەڵ خۆپیشاندانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بون، ئاواش لەگەڵ خۆپیشاندەرانی هەرێم دەبن، بەڵام سوتاندن و روخاندنی بارەگا و جێگاكان قبوڵ ناكەن.

پێشنیاری ئەوەش بۆ حكومەتی هەرێم دەكات كە موچەی فەرمانبەران خەرج بكات.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی نەبوونی موچەو خزمەتگوزاری پێویستەوە لەبەشێك لە شارو شارۆچكەكانی هەرێم دژ بە خراپی ئەدای حكومەت خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، بەوهۆیەشەوە شەش كەس شەهید بوون و ژمارەیەك هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا