وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: کڕینی بلیتی فڕۆکە دەبێتە ئەلیکتۆنی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە لە عێراق کڕینی بلیتی فڕۆکە ببێتە ئەلیکترۆنی و لەهەمان کاتدا کار لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکان دەکرێت.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد،” تا کۆتایی ئەمساڵ خزمەتگوزاری کڕینی بلیتی فڕۆکە بەشێوەی ئەلیکتۆنی لە عیراق دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەست دەبێت”.

ڕایگەیاند، ئەم خزمەتگوزارییە ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکات و گەشتیار بەبێ چوون بۆ نوسینگەکانی گواستنەوە دەتوانێت بلیتی فڕۆکە بۆ گەشتی ناوخۆیی و دەرەکی بکڕێت.

ڕوونیکردەوە، لە ئەگەری سەقامگیربوونی دارایی و زیادبوونی داهات،  هەوڵ دەدەن نرخی بیلتەکانیش کەمبکەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا