سەرکردایەتیەکی پارتی: کۆنەجاشێک واستەی بۆ پێشمەرگەیەک کرد بارزانی ببینێت

پۆڵەتیک پرێس:
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە دیداری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆنەجاشێکی سەردەمی رژێمی بەعس دەکات کە چۆن ئەو جاشە بووتە واستە تا بارزانی ڕازیبێت پێشمەرگەیەکی گوڵان ببینێت

سه‌رهه‌د تۆفیق ئەندامى سەرکردایەتى پارتی کە هاوکات کەسوکاری ئەنفالیشە لە نوسینێکدا دەڵێ “جارێک خاڵە بەرزان پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان وەک گلەیی شتێکی گێڕایەوە و وتی کۆنەجاشێکی مستەشار هاتوەوسەردانی کردوم پێی گوتم” لای جەنابی سەرۆک بووم، باسم کردی لە وەڵامدا منیش وتم جا بارزانی منی دەناسیی وتی کۆنە جاشەکە وتویەتی بەڵێ و منیش بە پێکەنینەوە وتمە منیش حەز دەکەم بارزانی ببینم”.

وەک ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت كۆنه‌ جاشه‌كه‌ش بەڵێنی بە پێشمەرگەکەی گوڵان داوە کە جاری داهاتوو لای بارزانی واستەی بۆ دەکات و دیداری لەگەڵدا بۆ ڕێکدەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا