روسیا ڤاکسینەکەی پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

نێردەی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەکردەوە، ئەمڕۆ روسیا ڤاکسینی کۆرۆنای سپۆتنیک-V پێشکەشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.

فیۆدۆر ستێرگیگۆڤسکی وتەبێژی فەرمی دیبلۆماتکارانی روسیا لە نیویۆرک رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی تشرینی دووەم بە ئامادەیی وەزیری تەندروستیی روسیا، نێردەی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی سندوقی روسیا بۆ وەبەرهێنانی راستەوخۆ، ئاهەنگی پێشکەش کردنی ڤاکسینی کۆرۆنا سپۆتنیک-V بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمیانی پێشکەش کردنەکەدا زانیاری لەبارەی ڤاکسینە روسییەکەوە دەخرێتەڕوو.

ڤاکسینی روسی سپۆتنیک-V دژی کۆرۆنا لەلایەن ناوەندی گامالیا لە مانگی ئابی رابردوو بەرهەمهێنرا و بووە یەکەم ڤاکسینی تۆمارکراو لە جیهاندا دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا