پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی سێ ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە.
سبەینێ پێنجشەممە 20ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شاری دهۆک و دەوروبەری لەگەڵ بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای هەولێر هەیە . پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک ڕوو لە نزم بوونەوە دەکات.
هەینی21ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی لەگەڵ ئەگەری کەمێک باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە لە گەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە (2–3) پلەی سیلیزی.
شەممە22ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەورە بە گشتی، لەگەڵ کەمێک نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1-2) پلەی سیلیزی.