هەرێم.. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٢٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لە بارەی کۆرۆنا بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و ١٤٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوەو لە کۆی پشکنینەکان ٥٩٧ توشبوو تۆمار کراون.

وازارەتەکە راشیگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢٣ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوەو ٢٥ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 25 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

کۆی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ٣١ هەزار و ١٣٢ کەس، ١٩ هەزار و ٧٠١ کەس چاکبوونەتەوەو هەزار و ١٧٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا