سالار مەحمود: کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر داوای خۆی چەند جارێک هاتۆتە بەردەم پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

سالار مەحمود ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆسرەت ڕەسوڵ کە سەرۆک وەزیران بوە زیاتر لە چل جار چۆتە بەردەم پەرلەمان.
سالار مەحمود ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە لاپەرەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، کۆسرەت ڕەسوڵ کە سەرۆک وەزیران بوە زیاتر لە چل جار چۆتە بەردەم پەرلەمان، پرۆتۆکۆڵەکانی پەرلەمان شاھیدن، پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ پەرلەمانتاران و پەرلەمان ھەبوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆتۆکۆڵەکانی پەرلەمان شاھیدن نزیکترین سەرۆک وەزیران بوە لە پەرلەمانەوە، چەند جارێک لەسەر داوای خۆی ھاتۆتە بەردەم پەرلەمان.
وتیشی، گەرچی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی شەڕی ناوخۆی تێکەوتوە. زۆر ھەوڵی داوە شەڕ لەھەولێر روونەدات. ھەوڵی داوە پەرلەمان لەکار نەکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا