پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا، بەهۆی باران بارینی بەلێزمەوە جارێکی دیکە لە شەقامێکی شاری هەولێر ئاوێکی زۆر کۆبووەوە و بووە هۆی پەککەوتنی ئۆتۆمبێل.
ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر شەقامی هەولێر-کەرکوک لەژێر پردی یاریگای هەولێر بەهۆی بارانی بەلێزمەوە جارێکی دیکە ئاوێکی زۆر کۆبووەتەوە و بەشێکی ئۆتۆمبێلەکانی داپۆشیووە.
ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانە ئەو شەقامە لەگەڵ هەر باران بارینێکی بەخوڕ لەکاتێکی کەمدا ئاوێکی زۆری تێداکۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی پەککەوتنی ئۆتۆمبێل، هاوڵاتیان چەندین ساڵە داوادەکەن چاک بکرێت، بەڵام تائێستا چاک نەکراوە و زیان بەر ئۆتۆمبێلەکان دەکەوێت.
لەکاتێکدا، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی شەپۆلی باران بارینی بەهێزەوە لەبەشێکی زۆری شەقام و کۆڵانەکانی شاری هەولێر ئاو کۆبووەوە و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.