پەرلەمان دەست بەكۆبونەوەكانی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای نزیكەی دوو مانگ بڕیارە رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوەو بەدواداچون بۆ كێشەو گرفتی وانەبێژان و سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات.

پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانی كردووە بۆ دانیشتنی پایزەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاروایە كۆبوونەوەكە لە ڕۆژی سێشەمە كاتژمێر ١١ پێش نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.

بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە، لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكەن لەوانەش، خستنەڕووی دواین بەدواداچون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان.

هاوكات، تەوەرێكی دیكەش پەیوەستە بە خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.

ئەو كۆبونەوەیەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردودا چەندین كێشەو گرفت روویان لە هاوڵاتیانی هەرێم كرد، بەڵام پەرلەمانی كوردستان هیچ كۆبونەوەیەكی نائاسایی بۆ رێك نەخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا