قەبارەی وەبەرهێنان لە کەرتی غازی عێراقدا ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە سێ پارێزگا وەبەرهێنان لە کەرتی غازدا دەکات ئەوەش لەلایەن  کۆمپانیا چینی و ئەمریکی و فەڕەنسیەکانەوە دەبێت، لەگەڵ سعودیەش هەر بۆ ئەو مەبەستە لە گفتوگۆدان.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ڕایگەیاند، عێراق بە ڕێژەی ٥٠ – ٦٠٪ وەبەرهێنان لە غازدا دەکات، قەبارەی وەبەرهێنان دەگاتە ١٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی نەوت پلانێکی داڕشتووە و لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی تا وەبەرهێنان لە کۆی غازی پارێزگای میساندا بکات، هاوکات کۆمپانیایەکی ئەمریکیش وەبەرهێنان لە هەمان کەرت لە پارێزگای زیقار دەکات، لێکتێگەیشتنیش هەیە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی بۆ وەبەرهێنان لەو غازەی لە پارێزگای بەسڕەدا ماوەتەوەو تا ئێستا وەبەرهێنانی تێدا نەکراوە”.

عاسم جیهاد جەختی لەوەش کردەوە، ” پێویستی عێراق بۆ غاز دەگاتە ٣ هەزار ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا”.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونیشیکردەوە ” پیشەسازی غاز پێویستی بە تەکنیک و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو هەیە، وەبەرهێنانی جیهانیش لە غازی عێراقدا پێویستی بە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە وڵاتدا هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا