پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە كۆبوەوە و لە یەكێك لە تەوەرەكاندا راسپاردەكانی ئەنجومەنی وزاری بۆ وزەی بۆ ساڵی 2023 پەسەندكرد، كە درێژكردنەوەی كاركردن بە یاداشتی لێكگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی نەوتی كوەیت لەخۆی دەگرێت، هەروەها بڕیاردرا بە پێدانی دەسەڵاتی ئەنجامدانی دانوستان و واژۆكردن بە بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران رۆژی سێشەممە سەرۆكایەتی دانیشتنی ئاسایی 17 ە هەمی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و تێدا رەوشی گشتی و چەند پرس و بابەتی خزمەتگوزاری و ئەمنی و ئابوری كە پەیوەستن بە پێداویستی و داواكاری هاوڵاتیانەوە لەگەڵ پلانە ستراتیژیەكان و چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆژە خزمەتگوزاریە گشتییەكان تاوتوێ كران.
سەبارەت بەهاوڵاتیە عێراقییەكانی نیشتەجێی كۆماری سودان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لەلایەنە تایبەتمەندەكانی كرد هەمو هەوڵێك بدەن بۆ گواستنەوەی ئەم هاوڵاتیانە و سەلامەتیان گەرەنتی بكەن بەهۆی تێكچونی رەوشی ئەمنی ئەو وڵاتەوە.
سەبارەت بەپرسی سامانە نەوتیەكان، ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەكانی ئەنجومەنی وزاری بۆ وزەی بۆ ساڵی 2023 پەسەندكرد، كە درێژكردنەوەی كاركردن بەیاداشتی لێكگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی كۆماری عێراق و وەزارەتی نەوتی دەوڵەتی كوەیت لەخۆی دەگرێت، دەربارەی كێڵگە هاوبەشە سنوریەكان بۆ ماوەی دو ساڵی دیكە لەرۆژی 6ی ئەیلولی 2022 تا رۆژی 6ی ئەیلولی 2024.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەكانی ئەنجومەنی ویزاری بۆ وەزە بۆ ساڵی 2023 پەسەندكرد، كە پەسەندكردنی راسپاردەكانی لیژنەی ناوەندی لەخۆیدەگرێت بۆ پێداچونەوە و پەسەندكردنی رەوانەكردنی بۆ وەزارەتی نەوت و رەوانەكردنی قوناغی دوەمی پرۆژەی وشكردنی غاز لەكێڵگەی غەرافی نەوتی بۆ كۆمەڵەی كۆمپانیایەكانی پرۆژە نەوتییەكان/ وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای برۆجتی ئیتاڵی (PEG) بەگوژمەی بازرگانی پێشكێش كراو كە (320.884.293) دۆلارە و ماوەی جێبەجێكردنی (35) مانگە و گەرەنتیشی 12 مانگە.