پەرلەمانتارێکی عێراق: لەم خولەی پەرلەماندا دەستوور هەمواردەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد مەزهەر جەبوری، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا پەرلەمان سەرقاڵی پێکهێنانی لیژنەیەکی نوێیە بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری فیدراڵی عێراق.

ئەحمەد مەزهەر جەبوری بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، پەرلەمان لیژنەیەكی نوێ پێكدەهێنێت بۆ تاووتوێكردنی هەمواركردنی دەستوور، ئەگەر ئەم خولەی پەرلەمانیش تەواوبوو، لیژنەكە هەمواری مادەكانی دەستوور تەواو دەكات‌ و ڕاپۆرتی خۆی پێشكەشدەكات، پەرلەمانیش دەنگ لەسەر ئەو هەمواركردنانە دەدات.

وتیشی، لە خولی پێشووی پەرلەمان لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی هەندێک ماددەی دەستووری پێکهێنرا، بەڵام دانیشتنی پەرلەمان زوو کۆتاییهات و ئەو لیژنەیە هەموارەکانی دەستووری تەواونەکرد و نەیتوانی ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە پەرلەمان بکات.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان جەختی لەوەش کردەوە، لەم خولەی پەرلەماندا دەستووری عێراق هەمواردەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا