ئێران دەستی بە تۆپبارانی برادۆست کردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بە تۆپبارانی سنووری برادۆست کردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا سوپای پاسدارانی ئێران سنووری گوندەکانی بەنێ، بەرنیچە، دەرهۆڵ و بەرزاییەکانی سەقەڕ و بەربزین کە دەکەونە سنووری برادۆستەوە بۆردومان دەکات.

ماوەی هەفتەیەکە ئێران بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی خاکی هەرێم و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانەکانییەوە بۆسەر ناوچەکانی کۆیە، زڕگوێز و پردێ چەندین هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا